زارى کرمانجى-سۆران:
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ”کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی مێژووی بوو، چەندین ساڵە حکومەتی فیدراڵ مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی ناکات”.
ڤیان سەبری، گووتى: ”مامەڵەی بەغدا لەگەڵ هەولێر شێوازیی فیدراڵی نییە، زۆر جار کەمتر لە پارێزگایەکە، هەر جارێک بەپێی هەوەسی خۆی مووچە و شایستەکانی خەڵکی کوردستان بە کەم و کورتی و دواکەوتن و کێشەی دیکە دەنێرێت.”
ئاماژەى بەوەشکردووە، ”عێراق ڕۆژانە فەرمانبەرانی خۆی زیاد دەکات و دایاندەمەزرێنێت، سەر مووچە هەیە و ژمارەی حـ.ەشـ.دی شـ.ەعبی زیاد دەکات، بەشێوەیەک وایان لێکردووە حـ.ەشـ.دی شـ.ەعبی ببێتە ڕێکخراوێکی زۆر گەورە، بەڵام ڕێگە نادەن دوو کەس لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێن و گرێبەستیان لەگەڵدا بکرێت.
ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”بەغدا ساڵی 2024، زیاتر لە 22 ترلیۆن دیناری لەسەر بوودجەی وەبەرهێنان خەرج کردووە، هەر لەو ساڵەدا یەک دینار و یەک فلسی بۆ هەرێمی کوردستان بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان نەناردووە”.

































































