زاری كرمانجی – سۆران :
بەگوێرەی هەواڵێكی شەفەق نیووز و سەرچاوەیەكی ئاگاداری سیاسی، بەم نزیكانە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، گەشتێكی بۆ عێراق دەكات بۆ ئەوەی پەیامێكی گرنگ بە “محەممەد شیعە ئەلسودانی”، سەرۆكوەزیرانی عێراق بگەیەنێت. ئەم پەیامە تایبەتە بە ئاسایشی ناوچەكە و ڕۆڵی عێراق لە پێشهاتەكانی ئەم دواییە.
سەرۆكوەزیرانی عێراق لەم دوایانەدا لەسەر بانگهێشتی سەرۆك كۆماری ئێران، سەفەری تارانی كردووە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران لەوانە ئایەتوڵڵا خامنەیی كۆبووەوە.

































































