زاری كرمانجی-سۆران
کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات کە ئەمڕۆ ئەگەری نمە باران و دروستبوونی تەم لە سەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە و لەسەر لووتکەی شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەک شەممە ١٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران و دروستبوونی تەم لە سەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە ئاسمانی هەرێم لە کاتەکانی بەیانی هەتا ئێوارە نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت سەبارەت بە باران بارین بۆ ئەمڕۆ لە سەنتەری پارێزگای هەولێر ئەگەری نمە باران هەیە ، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات بارانی مامناوەند هەیە لەسەر لووتکەی شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت کاریگەری ئەم کەشە ناسەقامگیرە لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و پارێزگای هەڵەبجە زیاتر دەبێت ، بەڵام لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە باران هەیە لە زۆربەی کات نیمچە هەور دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە کە لە ئێوارەدا لە سەرجەم ناوچەکان کاریگەری ئەم کەشە ناسەقامگیرە کۆتایی دێت و پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشناسی دەشڵێت” سبەی دووشەممە کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.”