زاری کرمانجی – سۆران:
ڕێزان باڵەک، بەرپرسی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی فێرکاری سۆران ڕایدەگەیێنێت، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان و دانیشتووانى ئیدارەی سۆران، تۆمارکردنی ناوی منداڵانی تازە لەدایکبوو لە دوو ڕۆژ دەکرێتە هەموو ڕۆژەکانی هەفتە.
ڕێزان باڵەک، دەڵێت:” ئەو شوێنەی پێشتر تایبەت کرابوو بۆ وەرگرتنی چارەسەری کۆرۆنا، بە بڕیاری د . مەهاباد دلاوەر بەڕێوەبەری نەخۆشخانە، تایبەت کراوە بە تۆمارکردنی منداڵان، چونکە پێشتر تەنیا ڕۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە ناو تۆمارکردن هەبوو، لەمەودوا بەشێوەی ڕۆژانە لە خزمەت هاووڵاتییان دهبين.