زارى کرمانجى:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی نزیك له حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كردووه، له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌ست به گفتوگۆ له‌باره‌ی تێكه‌ڵكردنیان به دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان كراوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گڵۆپی سه‌وز بۆ بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با هه‌ڵكراوه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، پرۆسه‌ی تێكه‌ڵكردنی گرووپه چه‌كداره‌كان به دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات، به‌ڵام ئێستا گفتوگۆ له‌باره‌ی ڕێككاره‌كانی ئه‌و تێكه‌ڵكردنه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با، كه‌تائیبی سه‌یدولشوهه‌دا و كه‌تائیبی حزبوڵلا ده‌كرێت، له ڕیزی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق داده‌نرێن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی تێكه‌ڵكردنی ئه‌و گرووپانه به سیسته‌می ئه‌منیی وڵات ئه‌وه‌یه ده‌بێت له‌ژێر بڕیاری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كاندا بن.
گرووپی میلیشیای بزووتنەوەی نوجەبا باڵێکی دەستەی حەشدی شەعبی و گرووپی بەناو مقاوەمەی ئیسلامییە لە عێراق و لە لایەن ئەکرەم کەعبی سەرۆکایەتیی دەکرێت.

































































