زارى کرمانجى-وەرتێ:
بەهۆى هاتنى شەپۆلێکى باران و بەفربارین، لە ئێستەدا رێگەى زینى وەرتێ، کە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و ئیدارەى ڕاپەڕێن بە یەکەوە دەبەستێتەوە، لەبەر زۆرى بەفربارین گیراوە.
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتێ بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ”بەهۆی هاتنی شەپۆلێکى باران و بەفربارین و گۆرانی کەشوهەوای ناوچەکە، لە ئێستادا رێگەی زینی وەرتێ، کە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەرین بەیەکەوە دەبەستێتەوە بەهۆی بەفربارین بەتەواوی گیراوە”.
گووتیشى : ” تا تیمەکانی پاککردنەوەو راماڵینی بەفر دەگەنە شوێنەکە، داوا لە شوفێران و بارهەڵگرەکان دەکەین، بۆ سەلامەتى خۆیان ئەم رێگەیە بەکارنەهێنن”.