مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەپێی قسەكانی گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم، ئەمساڵ تێچووی حەج بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرز بووەتەوە و بۆ هەر كەسێك حەوت ملیۆن دینارە .
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە 11ـى 1ـى 2025 ڕاگەیاند “حكومەتی عێراق تێچووی حەجی ساڵی 2025 دیار كرد و بۆ هەر كەسێك حەوت ملیۆن دینارە،”
نەبەز ئاشكراشی دەكات كە تێچووی حەج بۆ ئەمساڵ 650 هەزار دینار بەرز بووەتەوە، ئەمە لە كاتێكدا تێچووی هەر كەسێك لە ساڵی ڕابردوو 6 ملیۆن و 350 هەزار دینار بوو، هۆكارەكەشی هەر وەكوو گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم باسی دەكات بەرزبوونەوەی نرخی هۆتێل و خزمەتگوزاری و پێداویستییەكانی دیكەی مانەوەیە لە سعوودیە.”