مسلیم دۆڵەمەری
مامۆستا و ڕاگەیاندكار
دیارە هەرشتێك بۆ خزمەتی كۆمەڵگە بێت و خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بكات، بەدڵنیاییەوە كارێكی باشەو شایەنی سوپاس گوزاریە، بۆ لایەنی بەرهەم هێن، وەك دیاریشی پڕۆژەی هەژماری من كە هاتۆتە ئاراوەو بەشێكی زۆری مووچەخۆران بەشداریان تیادا كردووەو لەو ڕێگەیەوە مووچەكانیان وەردەگرن، بەیەكێك لەوكارە باش و ئاسانكاریانەی خزمەت بە مووچە خۆران دەكات”.
لەگەڵ ئەوەشدا بەسیستەماتیك كردنی مووچە یان هەركارێكیتر لەهەر وڵاتێك نیشانەی پێشكەوتن و بەشارستانییەت كردنی ئەو كۆمەڵگایەیە، پێموایە ئێمەی كوردیش خاوەن تواناو هێزین لە زۆربەی سێكتەرەكانی ژیان هیچمان كەمترنییە لە وڵاتانی بیانی، هەرچەندە لەسەرەتادا دژایەتییەكی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەكرایە سەر پڕۆژەكە، واتە چ بەمەرامێكی سیاسی یان شكەست پێهێنانی پڕۆژەكە بووبێت یان مەرامێكیتر.
بەڵام خۆشبەختانە پڕۆژەكە ئێستا سەركەوتوو بووەو پێموایە تەواوی مووچەخۆرانی خاوەن هەژماری من زۆر پێی ئاسودەن و بەبێ كێشەو گرفت مووچەكانیان وەردەگرن، خۆم یەكێكم لەو مووچەخۆرانەی كە مووچەكەم لە هەژماری من وەردەگرم، زۆر پێی ئاسودەم و بەبێ كێشە لەكاتی هاتنی مووچەكەم لەنزیكترین شوێنی دانیشتنی خۆم وەری دەگرم بەبێ ماندووبوونی.