زاری کرمانجی:
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاشكرای دەكات، لە هەرێمی كوردستاندا دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی 10ی ساڵی 2024 دەكرێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گووتی”دابەشكردنی بەشەخۆراك بەردەوام دەبێت و بەشەخۆراکێكی زۆریش لە کۆگاکانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەیە.”
ئاماژەی بەوەشکردووە “لە كۆگاكانمان بەشەخۆراك هەیە و لیست بە بریكارەكان دەدرێت و لەم هەفتەیەوە دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی 10ی ساڵی 2024 دەكرێت.”
پتر روونیکردووەتەوە “بۆ بەشەخۆراكی دەیەم برنج سێ كیلۆیە، شەكر كیلۆیەكە، زەیت لیترێكە، 400 گرام دۆشاوی تەماتە، لەگەڵ نۆك و نیسك و ئارینۆك.”