پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە بەراورد بە کۆتایی هەفتەی رابردوو نزیکەی حەفت هەزار دینار بۆ هەر مسقاڵێک بەرز بۆتەوە، هەروەها نرخی یەک ئۆنسەش ئەمڕۆ بە 2690 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت .
مسقاڵەکانی ئەمڕۆی زێڕ وئۆنسە بەم شێوەیەی خوارەوەن.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 658 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 604 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 576 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 494 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .