مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت بۆ ئەوەی چیتر هاووڵاتییان لە سەر شەقام و لە نۆرەی وەرگرتنی نەوت و غاز نەوەستن، لەداهاتوو دابەشكردنی نەوت و غاز دەبێتە كارتی زیرەك.
ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر ڕایگەیاند “لە ئێستادا كار بۆ ئەوە دەكەین هاووڵاتییان بەنزین بە كۆبۆن و نەوت و غازی ماڵانیش بە كارتی زیرەك وەربگرن.”
دەشڵێت “دابەشكردنی كارتەكان لە ڕێگای بریكارەكانی خۆراكەوە دەبێت و بۆ ماوەی 10 ساڵ هاووڵاتییان دەتوانن بۆ وەرگرتنی نەوت و غاز بەكاری بهێنن.”