زاری كرمانجی-سۆران
بەمەبەستی نەهێشتنی جەنجاڵی سەنتەری بازاڕ، هاووڵاتییەك بیرۆكەیەك بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی سۆران دەخاتەڕوو.
حەسەن مەحموود، هاووڵاتییەكی دانیشتووی سنووری قەزای ناوەندی سۆران، پێشنیار دەكات بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران و لایەنە پەیوەندیدارەكان، بۆكەم كردنەوەی جەنجاڵی و ئاسنكاری بۆ پەڕینەوەی هاوووڵاتییان لەسێڕیانی فلكەی گەورەی بازاڕی سۆران پردێكی هاوشێوەی ئەم وێنەیەی سەرەوە دروست بكرێت”.
دەشڵێت: ” بە دروستكردنی پردێكی لەم شێوەیه، جگەلەوەی گرفتی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و هاووڵاتییان چارەسەر دەبێت، لەهەمانكاتیشدا جوانیێكی تایبەت بەشار دەبەخشێت .