زاری کرمانجی :
ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی تایبەت و نائاسایی لەبارەی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
کاتژمێر 10:00ـی ئەمڕۆ شەممە، 11-01-2025، لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، نوێنەرانی هەرێم لە حکوومەتی فیدراڵ و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەرجەم لایەنەکان، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران دەستی پێکرا.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند “تەوەرێکی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فیدراڵی.”
بە گوتەی گوتەبێژی حکوومەت “کشانەوەی کورد لە بەغدا، یەکێک دەبێت لە بژاردەکان کە لە کۆبوونەوە نائاساییەکەی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.”