مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوای هۆشداری وڵاتانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە چەكدارانی بیانی و دامەزراندنیان لە ناو هێزە چەكدارەكانی سووریا، سەرۆكی ئیدارەی كاتیی سووریا ڕایدەگەیەنێت “دوورخستنەوەی چەكدارە بیانییەكان ئاسان نییە،”
نوێنەرانی هەر یەك لە وڵاتانی ئەمەریكا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، لە سەردانەكەیاندا بۆ دیمەشق هۆشدارییان بە ئەحمەد شەرع داوە لەبارەی دامەزراندنی چەكدارانی بیانی لە پۆستە باڵا سەربازییەكاندا و پێیان وایە ئەم كارە پشێویی ئەمنیی لێ دەكەوێتەوە، لە بەرامبەردا ئەحمەد شەرع سەرۆكی ئیدارەی كاتیی سووریا گوتوویەتی “دوورخستنەوەی چەكدارە بیانییەكان ئاسان نییە، چونكە ڕۆڵیان لە ڕووخاندنی بەشار ئەسەد، هەبووە.”