زاری كرمانجی-دیانا
بەرپرسی بنكەی (سۆران-دیانا 2) داواكارە لەو كەسانەی پەنجەمۆریان نەكردووە یان كێشەی پەنجەمۆریان هەیە سەردانیان بكەن، لەگەڵ ئەوانەش كە تائێستا كارتی دەنگدانیان نەبردووەتەوە.
ڕەهێڵ سادق، بەرپرسی بنكەی (سۆران-دیانا 2)ی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ئاگاداری ئەو كەسانە دەكەینەوە كە پەنجەمۆریان نەكردووە، یان لەكاتی هەڵبژاردن پەنجهمۆریان نەخۆێندراوەتەوە، سەردانی بنكەكەمان بكەن بۆ پەنجمۆر كردنیان”.
بەرپرسی بنكەی (سۆران-دیانا 2) گووتیشی: ” داواكاریشین لەو كەسانەی تائێستا كارەتەكانی دەنگدانیان نەبردووەتەوە، سەردانمان بكەن بۆ بردنەوەیان.