سەردار قازی – سۆران:
سبەی سێشەممە 25 ی ئۆکتۆبەر، لیژنەی ئابووری قەزای ناوەندیی سۆران، لەگەڵ خاوەن و ڕاهێنەرانی هۆڵەکانی لەشجوانی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کۆدەبێتەووە و ڕێنمایی بەڕێوەبردنیان پێ دەدات.
لە ئاگادارینامەیەک کە لەلایەن لیژنەی ئابووری سۆران بڵاوکراوەتەوە، ئاگاداری هۆڵەکانی لەشجوانی لە سنووری سۆران، دیانا، ڕواندز، خەلیفان و چۆمان دهكاتهوه کە سبەی سێشەممە کاتژمێر 11 ی دوانیوەڕۆ، بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە قایمقامیەتی سۆران ئامادە بن.
ئامانجی کۆبوونەوەکە، هاتنی لیژنەیەکی تایبەتە لە شاری هەولێر بەمەبەستی پێدانی هەندێک ڕێنمایی و کردنەوەی پاڵەوانێتی لەش جوانی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
یەکێک لە ئامانجەکانی کۆبوونەوەکە بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی لەشجوانییە لە سۆران.
لە درێژەی ئاگاداری نامەکە ئاماژە بەوەش دراوە، پاڵەوانێتییەکی لەشجوانی لەسەر ئاستی کوردستان بەڕێوە دەچێت، و بۆ ئەو پاڵەوانێتییە لە سەرتاسەری هەرێم یاریزانان بەشدار دەبن.