زاری کرمانجی :
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە، پێشبینی دەکرێ سبەی شەممە لە دوای نیوەڕۆوە ئاسمانی هەرێم بگۆڕی بۆ هەوری تەواو لە گەڵ دەستپیکردنی نمە باران .
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دەڵێ:” شەپۆلی باران بارین سەرەتا لە ناوچەکانی کەرکوک گەرمیان و هەڵەبجە و سلێمانی پاشان هەموو ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە لە گەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان.
دەشڵێ:” پێشبینی دەکرێ ڕێژەی باران بارین لە هەندێ لە ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی و ڕاپەڕین و سۆران و دهۆک زیاتر بێت بە بەراورد لە گەڵ ناوچەکانی تری هەرێم.
ئەم شەپۆلە کاریگەریەکەی بە لاوازی بەردەوام دەبێت تا دوو سبەی بەیانی ڕۆژی یەک شەممە بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم.