سودانی و عێراق بەرەو داهاتوویەکی مەترسیدار دەرۆن
زارى کرمانجى:
سودانی سەردانی ئێرانی کرد بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی بەرپرسانی ئێران لە مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و، نەهێشتنی میلیشیا شیعەکانی سەر بەو وڵاتە لە عێراق، بەڵام سودانی شکستی هێنا لە وەرگرتنی رەزامەندی لایەنی ئێرانی لە هەردوو داواکارییەکەیدا.
ماڵپەڕی ( ئەلعەینی ئیخباریەی ئیماراتی) بڵاویکردۆتەوە، ”شیاع سودانی داوای لە ئێران کردووە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دوابخرێت و ئێران داواکەی رەتکردۆتەوە سودانی بەرپرسانی باڵای ئێرانی ئاگادار کردەوە کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لانیکەم بۆ ماوەی سێ ساڵ دوادەخرێت بەهۆی بارودۆخ و پێشهاتەکانی سوریا.
ئەو ماڵپەڕە ئاماژەى بەوەشکردووە، خامنەیی بوونی ئەمریکای لە عێراق بە “داگیرکاری” وەسف کردووە کە بەهۆی خواستی سودانی بۆ دواخستنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا خامنەیی سودانی ئاگادار کردەوە کە ئێران دژایەتی بوونی هێزی ئەمریکی لە عێراق دەکات.
لە بارەی میلیشیاکانیشەوە باسى لەوەکردووە، ”ئێران بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی میلیشیاکان. هەروەها خامنەیی داوای ئەو گەرەنتیانەی کردوووە لە سودانی کە لەلایەن ئەمریکاوە دەدرێت بۆ ئەوەی ئاسمانی عێراق دژی ئێران بەکارنەهێنن، یاخود بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانی میلیشیاکان”.
ئەم هەڵوێستەی ئێران، میلیشیا عێراقییەکان و ئێران دەخاتە بەردەم ڕووبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمەریکا، بە تایبەتی لەگەڵ ئەمەریکای سەردەمی ترەمپ.