زاری كرمانجی-سۆران:
فەرمانبەرێكی زانكۆی سۆران، دەڵێت: ” وەرگرتنی مووچە لە ڕێگای هەژماری من و ئەیتی ئێمەكان، ئاسانكاری زۆر بۆ مووچە خۆران دروست دەكات و لە چەندین لایەنەوە بەسوودە.
ئومێد گەیلانی، فەرمانبەر لە زانكۆی سۆران بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: “وەرگرتنی مووچە لە ڕێگای هەژماری من و ئەیتی ئێمەكان لە بەرژەوەندی گشتییەوەیە، ئەگەر بەتەوەتی بكەوێتە سەر ڕێچكەی خۆی ئەوە لە چەندین لایەنی دیكەوە سوودی زۆری دەبێت و ئاسانكاری و خزمەت بە مووچەخۆران دەكات”.
ئەوەش دەخاتەڕوو: ” بۆ نموونە لە پڕۆژەی (هەژماری من) لەرێگەی مۆبایلەوە بە كورتە نامەیەك مووچەخۆران ئاگاداردەكرێنەوە و دەتوانین لە ئامێرەكانی (ATM) پارەی كاش ڕابكێشین، هەروەها لە ژمارەیەكی زۆر خزمەتگوزاری بانكی سوودمەند دەبن، كەچی پێشتر تووشی گرفتی هەڵەكردن لە وەرگرتنی مووچە دەبووین ئێستا ئەوە نەماوە ئامێرەكان زیرەكانە كاردەكەن بە شێوەیەكی سەردەمیانە”.
گووتیشی: ” لەلایەكی دیكەوە نەمانی پارەی كۆن و دڕاو كە پێشتر ئەوە گرفتێكی گەورە بوو بۆ موچەخۆران، لەگەڵ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و دەتوانی لە زۆربەی شارەكانی كوردستان پارە ڕابكێشی و وەرگرتنی مووچە بە كاتێكی كەم.