زارى کرمانجى-سۆران:
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، لە میانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ئاگرکەوتنەوەو ڕووداوەکانی ساڵی 2024ی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاگەیاند.
سەرکەوت کاڕەش،گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی ئاماژەی گووتى: ” ژمارەی ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان، 9 هەزار و 904 ڕووداو بووە، لەوانە سووتانی پووش و پەڵاش، 4755 حاڵەت بووە، سووتانی ئۆتۆمبێل 594 ڕووداو و خنکان لە ئاودا 94 حاڵەت هەبووە”.
پتر روونیکردەوە، ”جگە لەوانە 48 حاڵەتى گیان لەدەستدان هەبووە، هەروەها 478 رزگارکردنى هاووڵاتى هەبووە، پشکنینى شوێنە گشتیى تایبەتەکان 85 هەزار و 785 شوێن”.