زارى کرمانجى-سۆران:
لە ماوەی یەک ساڵى رابردوودا، 25 هەزارو 337 ، مین و پارچە تەقەمەنى جۆراوجۆر لەناوبراون.
جبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گووتی: ” لە ساڵى رابردوو لە ڕێگەی تیمەکانی مینلابەری دەزگای گشتیی کاروباری مین و ڕێکخراوەکانەوە (25,337) مینی دژەکەسی و مینی دژە تانک و پارچە تەقەمەنی سەرپێی(IED) و پاشماوەی جەنگی نەتەقیوو (UXO) هەڵگیراونەتەوەو لەناوبراون، کە ئەو مین و تەقەمەنییانە مەترسی بوون، بۆسەر گیانی ههزاران هاووڵاتی و گیانلەبەران”.
لەبارەى بەرنامەکانى هۆشیارى، بەڕێوەبەرى دەزگاى گشتى کاروبارى مین ئاماژەى بەوەکرد، ”لە ماوەى ئەو ساڵەدا (72,406) کەس لە پیاو ئافرەت و منداڵ لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی هۆشیارکراونەتەوە”.