زاری كرمانجی-ڕواندز
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سۆران، بڵاوی كردەوە: ” دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی رابردوو بارهەلگرەك خۆی کێشا بوو بە ستوونێكی کارەبا لە رێگای هاملتۆن – بەرزێوە، لە سنووری قەزای ڕواندز، کە ببوویە هۆی خواربوونی ستوونەکە و مەترسی کەوتنی هەبوو، ئهمرۆ لەلایەن تیمەکانی چاکردنەوەی کارەبای سۆران ستوونەکە چاککرایەوە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “دەستخۆشانە لە پۆلیسی هاتووچۆیی ڕواندوز دەکەین، کە هاوکاری تیمەکانمان بوون لەکاتی کارکردندا.