پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە بەراورد بە دوێنێ نزیکەی پێنج هەزار دینار بۆ هەر مسقاڵێک بەرز بۆتەوە، هەروەها نرخی یەک ئۆنسەش ئەمڕۆ بە 2665 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت .
مسقاڵەکانی ئەمڕۆی زێڕ وئۆنسە بەم شێوەیەی خوارەوەن.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 652 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 597 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 570 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 490 ەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .