زاری کرمانجی – سۆران :
بەپێی راگەێیندراوێکی وەزارەتی دارایی وئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئەمڕۆ پێنجشەممە ( ٢٠٢٥/١/٩ ) مووچەی مانگی تشرینی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
زیاتر لە ٤ هەزار مامۆستای گرێبەست لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بوونیان هەیە لەوانەش بە پێی پەروەردەکان.
پەروەردەی ناوەندی سۆران/ ١٩٩١ گرێبەست
مێرگەسۆر/١٣٧٢گرێبەست
ڕواندز/٢٩١ گرێبەست
چۆمان/٦٧٢گرێبەست
کۆی گشتی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردەی گشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ٤٣٢٦ مامۆستای گرێبەستن.