زارى کرمانجى-سۆران:
سەرۆکى دەزگای گشتیی کاروباری مین ڕایگەیاند: ” لە ساڵى رابردوو ١١ کەس بەهۆى مین و تەقەمەنى بوونەتە قوربانى، کە ٤ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٧ى دیکەش برینداربوونە”.
جبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گووتی: ” لە ساڵى رابردوو توانراوە (2,965,922) مەتر دووجا، لە مین و تەقەمەنی پاکبکرێتەوە بە جیاوازى لەگەڵ ساڵى پێشتر ٢٠٢٣، رووبهری پاككراو زیاد كراوه”.
ئاماژەى بەوەشکرد، رووبەرى پاککراوە پێکهاتووە لە 36 کێڵگە مین و 71 شەڕگە، دوای پاککردنەوەشیان ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوەو لە ئێستەدا دەتواندرێت بۆ کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و پرۆژەی ئابووری و وەبەرهێنان و نیشتەجێبوون بهکاربهێندرێـت و هیچ مەترسییەکیان لەسەر نەماوە”.