لە ئیدارەی سۆران 12 هەزار كەس پێشینەی خانووبەرەیان پێدراوە
زاری كرمانجی-سۆران
چەند ساڵێكە بەهۆی قەیرانی دارایی پپێدانی پێشینەی خانووبەرە ڕاگیراوە، هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش لە چاوەڕوانی دووبارە دەستپێكردنەوەی ئەم پێشینەیەن.
لای خۆیەوە فەرهاد جەلال، بەڕێوەبەری بانكی خانووبەرەی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” زیاتر لە 10 ساڵ لەمەوبەر پێشینەی خانووبەرە بە هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سۆران دەدرا، كە 12 هەزار كەس لەوەرگرتنی ئەو پێشینەیە سوودمەند بوون، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی چەند ساڵێكە ئەم پێشینەیە ڕاگیراوە”.
ئاشكراشی كرد: ” هەرچەندە هاووڵاتییان پەیوەندیمان پێوەدەكەن، لەبارەی ئەوەی ئایا كەی دووبارە پێشینەی خانووبەرە دەست پێدەكاتەوە، بەڵام بەهۆی قەیران و نەبوونی پارەی پێویست تائێستا دەست نەكراوەتەوە بە پێدانەوەی پێشینەكە بەو كەسانەی خانوو دروست دەكەن.