محەممەد مەحموود- سۆران :
فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تەواوی دەسەڵاتە یاسایی و هونەریەکانی پێدران و لەمە بەدوا ئەو کارانە لە سۆران دەکرێن و کارئاسانی زۆر بۆ خاوەن پڕۆژەکان دەکات.
هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئه‌گه‌ر ساڵانێك بۆ هه‌ر مۆڵه‌ت وپرۆژهیهكی ژینگه‌یی هاووڵاتییان سه‌ردانی شاری هه‌ولێریان ده‌كرد له‌مه به‌دواوه له شاری سۆران به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كان له ساڵی 2025 ئەو کارانە رایی ده‌كه‌ین، خاوه‌ن پڕۆژه كشتۆكاڵی و وه‌به‌رهێنان و ئاودیری و پیشه‌سازی و په‌روه‌رده‌یی كه سالانێك بۆ هه‌ر مۆله‌تێكی ژینگه‌یی سه‌ردانی شاری هه‌ولێریان ده‌كرد له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێم لێژنه‌یه‌ك پێكهات و له ده‌ست پێكی ساڵ به فه‌رمانێك ته‌واوی دووسییهكان و پڕۆژه مۆڵه‌ت دراو و نه‌دراوه‌كان له فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر گه‌رێنرانه‌وه فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆران به شانازییه‌وه له‌مه به دواوه له‌ساڵی 2025 ته‌واوی كاره‌كان بۆ هاوشارییانی ئیداره‌ی سۆران به هه‌موو قه‌زاكانه‌وه له سه‌نته‌ری شار راده‌په‌رێنن”
هەژار ماهیر، ئاماژەی بەوەشدا ” لەگەڵ ئەو بڕیاره دوێنێ دوو پرۆژه‌ی په‌روه‌رده‌یی پۆلین به‌ندی بۆ كرا ومۆڵه‌تی ژێنگهییان پێ درا بۆیه له ده‌ست پێكی ساڵی نوێی به‌دانای لێژنه‌ی كه‌شفی پرۆژه‌كان و چاودێری وپشكنین و لێژنه‌ی سه‌رپێچییه ژینگه‌یه‌كان و لێژنه‌ی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان وچه‌ندان لێژنه‌ی تر ره‌وشی ژینگه‌ی سۆران ده‌به‌ینه قۆناغێكی تر.