زاری کرمانجی-سۆران:
ڕەجەب زبێر، قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” لە ژێر رۆشنایی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و به چاودێری قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران ، دوێنێ لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ و بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران لەگەڵ ئەنجومەنی گۆشت فرۆشانی سۆران کۆبوونەوە و ڕێنمایی پێویستیان پێدرا”.
ئاماژە بەوەشکراوە: ” لە كۆبوونەوەكە تائكید لەسەر کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوور كرا، کە لەگەڵ بارودۆخی ئابووری خەڵک بگونجێ و لیژنەی چاودێری بازاڕ راسپێردرا، چاودێری زیاتری نرخ بکەن لە حاڵەتی سەرپێچی لێپێچینەوەی پێویست وەربگیرێت .”