زاری كرمانجی-سۆران
نووسینگەی سۆرانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان لە بارەی چەند پرسێكی پەیوەست بە بارودۆخی ڕۆژنامەنووسانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی كۆبوەوە.
هەژار ئیبڕاهیم، ئەندامی دەستەی نووسینگەی سۆرانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، بە زاری كرمانجی گووت: ” لە كۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر ئەوەكرایەوە ” پێویستە ئازادی كاری ڕۆژنامەوانی لەسنوورەكە زیاتر فەراهەم بكرێت و بەشێوەیەكی یەكسان و دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ میدیاكاران بكرێت، لەڕایی كردنی كاری ڕۆژنامەوانی هاوكاری بكرێن و بەربەست دروستنەكردێت لەبەردەم كارەكانیان، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ڕۆژنامەنووسانیش زیاتر بە بەوردی و پتر پیشەییەناترو هاوسەنگ و كاری ڕۆژنامەوانی خۆیان ئەنجامبدەن.
ئاماژەی بەوەشدا: ” لەكۆبونەوەكە باسی دۆسیەی چەند ئەندامێكی نوێكرا، كە داوایان كردووە بكرێنە ئەندام لەسەندیكا، لەكۆتاییدا بڕیاردرا بە نوێكردنەوەی ناسنامەی ئەندامان بۆ ساڵی 2025.