مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دەیلی تەلەگراف بڵاوی كردەوە كە سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا لە دەستپێكی دەستبەكاربوونی دا، كار بۆ داگیركردنی گرینلاند و كەناڵی پەنەما دەكات .
ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی لە ژمارەی ئەمڕۆی خۆیدا، هەواڵێكی بڵاوكردووەتەوە و ڕایدەگەیەنێت كە ترەمپ ئاماژە بۆ ئەوە دەكات لە خولی دووەمی سەرۆكایەتییەكەیدا بە فەرمانی یاسایی خۆی، سوپای وڵاتەكەی بنێرێت گرینلاند و كەناڵی پەنەما داگیر بكات.
دورگەی گرینلاند لە ساڵی 1814ەوە لەلایەن دانیماركەوە دەستی بەسەرداگیردراوە و ترەمپ گوتوویەتی “لەبەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا، پێویستە گرینلاند بخرێتە سەر نەخشەی جوگرافی و سیاسیی ئەمریكا.”
هاوكات سەرۆكە هەڵبژێردراوەكەی ئەمەریكا، داوای گەڕاندنەوەی كەناڵی پەنەماشی كردووە كە لە ساڵی1977 لەلایەن جیمی كارتەری سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتەوە فرۆشراوە.
پێشتریش دۆناڵد ترەمپ لە سەردەمی سەرۆكایەتی خۆیدا، پێشنیازی كڕینی دوورگەی گرینلاندی كردبوو، بەڵام پێشنیارەكە ناڕەزایەتی و نیگەرانی دانیشتووانی دوورگەكەی لێكەوتەوە و ڕایانگەیاند كە ئامادە نین لەبەرامبەر هەر سامان و داهاتێك بێت دوورگەكەیان بفرۆشن .