زاری كرمانجی – سۆران:
بەگوێرەی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ مووچەی مانگی 11ی 2024 بڵاوكردۆتەوە، ئەمڕۆ كۆتا رۆژی دابەشكردنی مووچەیە و 12 وەزارەت مووچەكانیان وەردەگرن.
بەپێی خشتە ئەمڕۆ هەریەكە لە وەزارەتەكانی رۆشنبیری و لاوان، كارەبا، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی هەرێم، پێشمەرگە (دیوان و لیواكان)، یەكەی 70 و 80، ب. پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەكان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن مووچە وەردەگرن.