زاری كرمانجی :
بەرپرسی بەشی ئەزموونەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ چوارشەممە، پرۆسەی تاقی كردنەوەكانی وەرزی یەكەم لە خوولی یەكەم بە بەشداری 63418 قوتابی لە سنووری هەرچوار پەروەردەی ئیدارەی سۆران بەڕێوەدەچێت .
وڵات عوسمان بەرپرسی بەشی ئەزموونەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، دووپاتی كردەوە، تاقی كردنەوەكان بازنەی دووە واتە لە قۆناغی چواری بنەڕەتی تا قۆناغی ئامادەییە، ئەمە لە كاتێكدایە، بازنەی یەك واتە پۆلی یەك، دوو و سێ كە ژمارەیان 20 هەزار و 205 قوتابی بوو تاقی كردنەوەیان ئەنجامداوە .
گووتیشی:” تەواوی ئامادەكارییەكان كراوە و خشتەی تاقی كردنەوەش لەلایەن كارگێڕی قوتابخانەكان دانراوە، هەموو هەوڵێك دراوە تا كەشێكی ئارام بۆ قوتابییان بڕەخسێنین و تاقی كردنەوەكان بە بێ گرفت بەڕێوەبچن .