زاری كرمانجی-سۆران
بریتیە لە نەرمبوونەوە و لاوز بوونی ئێسکەکانی منداڵ، زۆرجار بەهۆی نەبوونی ڤیتامین دی بۆ ماوەیەکی زۆر پەیدادەبێت، بە دەگمەن بە بۆ ماوەیی دەگوازرێتەوە. ڤیتامین دی دەبێتە هۆی هەڵمژینی کالیسیۆم و فۆسفۆرەس لە لەشدا، بە نەمانی بڕی پێویستی ڤیتامین دی لەلەشدا ناتوانرێ ڕێژەی ئاسایی کالیسیۆم و فۆسفۆرەس لە ئێسکەکاندا بپارێزرێت.
نیشانەکانی نەخۆشیەکە:
دواکەوتنی گەشە
هەبوونی ئازار لە بڕبڕەی پشت و کەلەکە و قاچەکان
لاوازبوونی ماسولکەکان
ئەستوربوونی ماچەک و قولەپێ
دەرپەڕینی ئێسکی سنگ
هۆکارەکان:
نەبوونی بڕی پێویستی ڤیتامین دی کە ئەمەش بەهۆی کەمی بەرکەوتن لەگەڵ تیشکی خۆر یاخود نەبوونی بڕی پێویست لە خۆراکدا دروستدەبێت، هەندێک نەخۆشی زگماکی هەیە کە کاریگەری دەکاتە سەر هەڵمژینی ڤیتامین دی لەلەشدا کە ئەمەش دەبێتە هۆکارێکی تر.
چارەسەریییەكانی:
لەڕێگەی خواردنی شیر و وەرزش کردن و دەرمانی تایبەت دەبیت و پێویسته هەموومان ئەوە بزانین کە کاریگەریەکانی ئێسکە نەرمە زۆرە لەسەر لەش جگە لە ئازار و بێ هێزی گرنگترینیان بە ئاسان شکانی ئێسکی لەشە بە تایبەتی ئێسکی جومگەی حەوز و بربڕەی پشت و ئێسکی جومگەی مەچەکی دەست بە کەمترین بەرکەوتنی هێز یان بەربونەوەیەکی سادە.