مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە وڵاتی زامبیا لە باشووری ئەفریقا، پۆلیسێكی سەرخۆش 13 تۆمەتباری ئازاد كرد .
پۆلیسی زامبیا لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە ئەفسەرێكی پۆلیس بە ناوی (تیتۆس فیری) لە بنكەیەكی پۆلیس لە شاری لوساكای پایتەخت، كە له شەوی سەری ساڵدا لە ئەركدا بووە، 13 تۆمەتباری دەستدرێژی، دزی، زەوتكردنی ئازاد كردووە بۆ ئەوەی بەشداریی لە ئاهەنگەكانی سەری ساڵدا بكەن.
لە ڕاگەیاندراوەكەی پۆلیس هاتووە “فیری بە سەربەخۆشی كلیلی بە زۆر لە ئەفسەرە هاوڕێكەی وەرگرتووە و پێ گوتووە ئێمە لێرە لە ئەركداین، با ئەوانیش بچن بەشداری لە ئاهەنگی سەری ساڵدا بكەن.”
ماوەی چەند ڕۆژێكە، پۆلیس ئۆپەراسیۆنێكی بۆ دەستگیركردنەوەی ئەو تۆمەتبارانەی دەستپێكردووە، بەڵام تا ئێستا تەنیا 4 لەو تۆمەتبارانە گەڕێندراوەنەتەوە زیندان.