زاری كرمانجی-وەرتێ
فەرهاد باڵەك، هاووڵاتییەكی سنووری ناحیەی قەسرێ، پێشنیار دەكات بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ، تونێلێك لە زینی وەرتێ دروست بكرێت، بەمەبەستی نەمانی ئاستەنگەكانی هاتووچۆ لەم ڕێگا سەرەكییە.
ئاماژە بەوەش دەكات: ” ساڵانە لە وەرزی زستان، لە زینی وەرتێ، ڕێگای نێوان ئیدارەی سۆران و ئیدارەی ڕاپەڕین بەهۆی بەفر و شەختە ئاستەنگ لەبەردەم هاتووچۆ دروست دەبێت، بۆیە بە هەبوونی تونێلێك ناوچەی باڵەكایەتی و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی ڕاپەڕین، سوودی لێدەبینن و جمووجۆلی گەشتیاری و بازرگانیش ئاسانتر دەبێت”.
ئەو هاووڵاتییە دەشڵێت: ” بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ، پێی ڕاگەیاندم لە پڵانی ستراتیجی تونێلی زینی وەرتێ پێشكەش بە حكومەت كراوە.
































































