مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند گەنجێكی كوردی دانیشتووی پارێزگای كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی یەكەی تایبەتی فەرماندەیی هێزی ئینتزامی كۆماری ئیسلامیی ئێران كوژرا.
لە ڕاگەیاندراوەكەی هەنگاو هاتووە “محەممەد عەزیزییان ی تەمەن 34 ساڵە لە نێو بازاڕی پەروێزخان لە شاری قەسری شیرین، لەلایەن هێزەكانی یەكەی تایبەت و “نوپو” بە چەكی كڵاشینكۆف تەقەی لێكراوە و سێ گوللەی بەركەوتوو و یەكسەر گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەكانی هەنگاو، هەفتەی ڕابردوو محەممەد لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە ناوچەكە تووشی تێك هەڵچوون بووە و شەوی ڕابردووش بە مەبەستی دەستگیركردنی هێزێكی زۆر هێرشيان كردووهته سهرى، بەڵام ئەو ئامادە نەبووە خۆی ڕادەست بكات و بە فەرمانی داواكاری گشتیی شاری قەسری شیرین تەقەی لێ كراوە و كوشتوویانە.