محەممەد مەحموود – سۆران :
هەژماری من وەرچەرخانێکە لە شێوازی مووچەدان و بەهێزکردنی دارایی کەرتی گشتی ، لەم بارەیەوە هەژماری من بڵاویکردەوە ” سوودمەندانی هەژماری من دەتوانن لە سەدان ئامێری ڕاکێشانی پارە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان مووچەکانیان ڕابکێشن”.
ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە تەنها لە سەنتەری شارەکان بەردەست نین، بەڵکو لە چەندین شار و شارۆچکە و قەزا و ناحیەی دیکەش دانراون و تا بێت ژمارەشیان زیاد دەکرێت”.
هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە ” لە هەر ئامێرێکی ڕاکێشانی پارە بتەوێت دەتوانیت مووچەکەت ڕابکێشیت. زیاد لە 500 ئامێری ڕاکێشانی پارە تاکو ئێستا بەردەستن بۆ تۆ لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان. دەکرێت ئامێری بانکەکەی خۆت بەکاربهێنیت یاخود ئامێری پارە ڕاکێشانی هەر بانکێکی دیکە، و هەروەها دەکرێت ئامێرەکانی نێو مۆڵەکان و لقی بانکەکان بەکاربهێنیت.