زاری كرمانجی-سۆران
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران، بڵاوی كردەوە ئەمڕۆ سێشەممە بە هەماهەنگی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران و بەرێوەبەری چاودێری بازرگانی سۆران، لەگەل نوێنەری گۆشت فرۆشەكان كۆبوونەوە، بریاردرا بە دابەزاندنی نرخی گۆشتی سور بەم شێوەی خوارەوە :
1- گۆشتی گێسك و بەرخ كراوە بە 16000 دینار
2- گۆشتی نەرمكی گۆلك 14000 دینار
3- گۆشتی گۆلك بە ئیسكەوە 12000 دینار
4- هیچ گۆشت فرۆشێك (قەسابخانەیەك) نابێت گۆشت لەناو قاپ دابندرێت.
5- داشكادن بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە بەبێ رەزامەندی
6- بە هیچ شێوەیەك قیمەی ئامادەكراو رێگا پێدراو نیە بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی بە پێچەوانەوە رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێت.