زارى کرمانجى:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ٧ى کانوونى دووەمى ٢٠٢٤، کۆبوونەوەی شاندی هاوبەشیی تەکنیکی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد.
بەپێى زانیارییەکانى زارى کرمانجى “لەم کۆبوونەوەیەدا باس لە دابەشکردنی پۆستەکان ناکرێت، بەڵکوو ئامانج لێی، ئامادەکردنی بەرنامەیەکی هاوبەشیی پارتی و یەکێتییە بۆ کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.”
شاندی پارتی لە پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح پێک دێت. ڕێواز فایەق، ئامانج ڕەحیم و دەرباز کۆسرەت رەسووڵیش ئەندامانی شاندی یەکێتین.































































