زاری كرمانجی – سۆران :
حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا.
لە راگەیاندراوەكەی حكومەتی هەرێم هاتووە لە سەردانەكەیدا سەرۆكی حكومەت لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا و هاكان فیدان، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەك بەرپرسی باڵای دیكەی ئەو وڵاتە كۆ دەبێتەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەكە “لە دیدارەكاندا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەكانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەكە و بە تایبەتی گۆڕانكارییەكانی سووریا تاوتوێ دەكرێت.”
هاوكات بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆكایەتی كۆماریی توركیا، كاتژمێر 02:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 07-01-2025، لە كۆشكی سەرۆكایەتیی كۆماری، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا پێشوازیی لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات.































































