محەممەد مەحموود- سۆران :
لە رۆژی چواری ئە مانگەوە قوتابییانی بازنەی یەکەمی خوێندن کە هەریەکە لە پۆلەکانی (١،٢،٣) ی بنەڕەتی دەگرێتەوە، لە رێگەی خشتەیەکی تایبەت کە لەلایەن کارگێڕی قوتابخانەکان بۆیان دانرداوە، تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەمیان ئەنجامدا و لە ئیدارەی سۆران زیاتر لە 20 هەزار قوتابی بەشداربوون لەو تاقیکردنەوەیە.
وڵات عوسمان، بەرپرسی بەشی ئەزموونەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە ٤ ی ئەم مانگەوە قوتابییانی بازنەی یەکەمی خوێندن کە هەریەکە لە پۆلەکانی (١،٢،٣) ی بنەڕەتی دەگرێتەوە، دەستییان بە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم کرد”.
بەرپرسی بەشی ئەزموونەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا ” لە بازنەی یەکەم 20 هەزار و 205 قوتابی بەشداربوون لە تاقیکردنەوەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
































































