زاری كرمانجی-خەلیفان
ڕاگەیاندنی قائیمقامییەتی قەزای خەلیفان، بڵاوی كردۆتەوە: ” ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییانی سنوورەكەمان دەكهینەوە، ئەوانەی تازە پڕۆسەی هاوسەرگیریان پێكهێناوە، بەشە نەوتی ساڵانەیان لەلایەن بریكارەكانەوە وەرنەگرتووە، تا ڕۆژی چوارشەمە ڕێكەوتی ٨-١-٢٠٢٥سەردانی دارایی قەزای خەلیفان بكەن لە دیوانی قائیمقامەت بۆ ئەوەی بەشە نەوتیان پێ بدرێت، بە پێچەوانەوە بێ بەش دەبن”.
پێداویستییەكان:
١- كارتی نیشتیمانی خۆی و خێزانی
٢- گرێبەستی هاوسەرگیری (عقد الزواج)































































