زارى کرمانجى-سۆران:
بومەلەرزەیەکی بەهێز باشوری ڕۆژئاوای چینی هەژاندو بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان 53 کەس گیانیان لهدهستداوه.
(شینخوا) ئاژانسی هەواڵی فەرمی چین ئاشكرایكردووه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بومەلەرزەیەکی بەهێزی 6.8 پلەی ڕێختەر، لەباشوری ڕۆژئاوای چین، ناوچەی تیبتی لە زنجیرە چیاکانی هیمالایاو هەرێمی دێنگری هەژاندوەو بەهۆیەوە 53 کەس گیانیان لەدەستداوە 38 کەسی دیکەش برینداربون.
هەروەها ناوەندی تۆڕی بومەلەرزەزانی چین ڕایگەیاندووە، ”بوومەلەرزەکە بەیانی ئهمڕۆ ڕویداوەو چەقی بوومەلەرزەکە لەقوڵایی 10 کیلۆمەتر ناخی زەوییەوە بووە ، لە نێوان هێڵی پانی 28.5 پلە باکورو هێڵی درێژی 87.45 پلە ڕۆژهەڵات تۆمارکراوە
































































