م . هەڵگورد ساڵح بەگ بادلی
دەكرێت زیرەكی دەستكرد بەو زیرەكییە پێناسە بكرێت كە لەلایەن ئامێر و بەرنامەكانەوە بە شێوەیەك پیشان دەدرێت كە تەقلیدی توانا دەروونییەكانی مرۆڤ و شێوازەكانی كاركردنیان دەكات، وەك توانای فێربوون و دەرهێنان و كاردانەوە بەرامبەر بەو بارودۆخانە كە بەرنامە بۆ دانەنراون بۆ ناو ئامێرەكە و لە ڕێگەیەوە ئەوە، كۆمپیوتەر و بەرنامە دەتوانرێت دروست بكرێت كە توانای گریمانە كردنی ڕەفتاری مرۆڤیان هەبێت، زیرەكی دەستكرد بە تێكەڵەیەك لە تەكنۆلۆژیا دادەنرێت كە ئامێرەكان دەتوانن… بە زیرەكی هاوشێوەی مرۆڤ مامەڵە بكات و تێ بگات و فێر ببێت.
وەك دەزانین لەو سەردەمەدا كە بە سەردەمی تەكنۆلۆژیا ناسراوە، بۆیە زیرەكی دەستكرد یەكێكە لە باشترین و پر سوود ترین بەرهەمی ئەم تەكنۆلۆژیایە.
زیرەكی دەستكرد زۆر بواری هەیە، گرنگترینیان بواری پەروەردەیە كە قوتابییان و مامۆستایان بێ بەری نین لە سوود وەرگرتن لەمە، مامۆستایان دەتوانن سوودی لێ ببینن بۆ وانە و تێبینییەكانیان و دەوڵەمەندكردنی وانە و هەگبەكانیان بە گشتی، وە قوتابییانیش لە هەموو بوارەكان وەك پرۆسەی دروستكردنی كۆرس و پلانی وانە لە پەروەردەدا، وا دەكات بە خێرایی و كاراتر زانیارییەكانیان دەست بكەوێت، لەگەڵ پێویستبوونی بابەتە ئارەزوومەندەكانیان.
لە ڕاستیدا فێربوونی هەمەچەشن لە بواری پەروەردە و ڕاهێناندا لە پێشینەی كارەكانە، بەڵام بە یارمەتی زیرەكی دەستكرد، ئاسانكاری بۆ كراوە كە ڕێنمایییەكان دابڕێژرێت كە پێداویستییەكانی هەر تاكە خوێندكارێك دابین بكات بە سوود وەرگرتن لە تەكنۆلۆژیا و ئامرازەكان كە كاریان پێ دەكات لەسەر زیرەكی دەستكرد.
پرۆسەی فێربوونی جیاواز لەسەر بنەمای AI دەرفەتێك بۆ قوتابییان فێربوون و دەتوانێت بە خێرایی بڕێكی زۆر لە داتاكانی خوێندكاران شی بكاتەوە بۆ بەدەستهێنانی تێگەیشتن لە شێوازەكانی فێربوون و پێشكەوتنەكانیان
وە ئەوەی گرنگ و جێی تێبینی بێت لە AI ئەوانەی كەم بینان دەتوانن تێكستەكانیان بە دەنگ بۆ بخوێنێتەوە ، وە ئێستا لە ئەپدەیتی بەرهەمەكانی ئەپڵ دا لە بەرهەمەكانی كۆمپانیای میتا بەردەستە .
زیرەكی دەستكرد یارمەتی دەری هەر كەسێكە كە بیەوێت زانست و زانیاری خۆی دەوڵەمەندتر و باشتر بكات وەك ڕێبەرێكی زیرەكی زانا لە هەموو بوارەكاندا.

































































