مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە لەعێراق، بە بۆنەی ساڵیادی 104 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراق پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت كە پێویستە چەك تەنیا لەدەستی سوپا و هێزە ئەمنییە فەرمییەكاندا بێت .
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە، بە بۆنەی 6ی كانوونی دووەمی ساڵی 1921 ساڵیادی دامەزراندنی یەكەمین یەكەی سەربازی سوپا، پەیامێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاو كردەوە و دەڵێ “پێویستە چەك لەدەستی سوپای عێراق و هێزە ئەمنییە فەرمییەكاندا بێت،” دەشڵێت “نەخێر و هەزار جار نەخێر، بۆ چەك لەدەستی گرووپە نایاسایییەكاندا،”
لە كۆتایی پەیامەكەیدا سەدر داوا لە سەرجەم سەركردە و ئەندامانی سوپای عێراق دەكات كە لە یادی 104 ساڵەی دامەزراندنیدا، لەسەر خۆشەویستی نیشتمان و گەل بەردەوام بن .































































