” سووتانى ئۆتۆمبێلەکان بەهۆى شۆرتى کارەباوە بووە”
بەختیار سەباح -سۆران:
لە ماوەى یەک ساڵى رابردوو لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، 60 ئۆتۆمبێل، بەهۆى شۆرتى کارەباوە سووتان.
رائد ڕەوەند هاودیانى، وتەبێژى بەرگرى شارستانى سۆران، بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ” لە ماوەى یەک ساڵى رابردوودا، لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران نزیکەى ٦٥٠ ڕووداوى جۆراوجۆر تۆمارکراون، لەوانە ٦٠ حاڵەتى سووتانى ئۆتۆمبێل هەبووە”.
هەروەها گووتیشى: ” رووداوى سووتانى ئۆتۆمبێلەکان، بەهۆى شۆرتى کارەباوە بووە”.

































































