زارى کرمانجى-سۆران:
بەهۆی بارینی بەفرەوە لە سنووری ئیدارەی سۆران لە چەند ناوچەیەک هاتوچۆی ئۆتۆمبێل سەخت بووەو تیمەکانیش سەرقاڵى خاوێنکردنەوەى ڕێگەکانن.
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ، بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ”لە زینێ وەرتێ بەهۆی بارینی بەفرەوە هاتوچۆکردن ئەستەم بووە، تەنیا ئۆتۆمبێلى گەورە دەردەچێت”.
ئاماژەى بەوەشکرد، ”بەفرەکە زۆر نەباریوە، بەڵام بەهۆی شەختەوە هاتوچۆکردن ئەستەم بووە، لەماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا ئامێری ڕاماڵینی بەفر دەگاتە زینى وەرتێ و ڕێگەکە خاوێن دەکرێتىەوە”.































































