بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى سۆران ڕایگەیاند: ” لە ماوەى یەک ساڵى رابردوودا، لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران،15 کەس لە ئاودا خنکاون”.
رائد ڕەوەند هاودیانى، وتەبێژى بەرگرى شارستانى سۆران بۆ زارى کرمانجى گووتى: ”لە ساڵى رابردوو 2024 دا لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، 18 حاڵەتى مردن بە ڕووداوى جۆراوجۆر تۆمارکراون، لەوانە 15 حاڵەتى خنکان هەبووە، حاڵەتەکانى دیکەش هەڵدێران لە شاخ و ڕووداوى دیکە بووە”.































































