زاری كرمانجی – سۆران :
لە كاتێكدا سەرچاوە هەواڵییەكان باسیان لەوە كردووە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودس گەشت دەكات بۆ عێراق و بڕیارە سەرۆكوەزیرانی عێراقیش سبەی گەشت بۆ تاران بكات، هەندێك سەرچاوەی هەواڵ لە عێراق پەیامێكی “تایبەت” لە ترەمپەوە بۆ سوودانی بڵاو كردەوە سەبارەت بە پێویستی كۆنترۆڵكردنی گروپە نوێنەرەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
بە پێی ڕاپۆرتی “توركیای ئەمڕۆ”، ئەم پەیامە لە ڕێگەی نوێنەرەكەیەوە لە گەشتێكی نهێنیدا گەیاندراوە بە عێراق.
عەمار حەكیم، سەركردەی دیاری شیعە دەڵێت “دۆناڵد ترەمپ پەیامێكی خێرای بۆ بەغدا ناردووە”.
بە پێی هەواڵێكی شەرق لئەوسەت، ئەم پیاوە ئایینییەی شیعە دەڵێت” ترەمپ هەنگاو بەرامبەر هێزەكانی حەشد دەگرێتەبەر”.
بە گووتەی ناوبراو، چل و حەوتەمین سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە دژی هێزە بە وەكالەتەكانی كۆماری ئیسلامی، وەكوو كەتایب حیزبوڵڵا و ئەلنەجبا بڕیارێك دەدات.
هێزە بە وەكالەتەكانی كۆماری ئیسلامی لە ئێراق لە ژێر كاریگەری پێشهاتەكانی سوریا و گوشارەكانی ئەمریكا، هێرشی خۆیان بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگرتووە.
ئەلیزابێس ستیكنی، گووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، پێشتر بە ڕۆژنامەی فارسی ئیندیپێندنتی ڕاگەیاندبوو”ئەمریكا هێزە بە وەكالەتەكانی كۆماری ئیسلامی عێراق بە فاكتەری ناسەقامگیری دەزانێت”.

































































