مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەرگری شارستانی ڕاگەیاند بەمەبەستی دڵنیایی و سەلامەتی زیاتر و ڕێگری گرتن لە ڕووداوە نەخوازراوەكانی ئاگر، پشكنین بۆ تەواوی بازاڕ و دووكانەكانی قەزای خەلیفان ئەنجام درا.
بهرێوهبهرايهتى بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران بڵاوی كردەوە شەوی ڕابردوو لە ڕێگای شەش تیمەوە پشكنین بۆ تەواوی بازاڕ و دووكانەكانی قەزای خەلیفان ئەنجام دراوە،
لە ڕاگەیاندراوەكەی بەرگری شارستانی هاتووە “ئامانج لە پشكنینەكە درك كردن و پێزانینی مەترسییەكان بوو لە ناو بازاڕ و دووكانەكان و هەروەها بەمەبەستی دڵنیایی و سەلامەتی زیاتر و ڕێگری گرتن لە ڕووداوە نەخوازراوەكانی ئاگر و ڕێنوێنی كردن و ئامۆژگاری كردنی خاوەن دووكانەكان بوو لە چۆنیەتی سەلامەتی دان و خۆپارێزی لە هەر ئەگەر و پێشهاتێكی نهخوازراو.”

































































